Updated May 10, 2021 · v2.0.0
پێک هاتووە لە نوکتە و بەسەرهاتە خۆشەکانی مەلا مەشهوور
مەلای مەشھوور کەسایەتیەکی کۆمێدیایە لەناو کوردستان و تورکیا و ئێران و بالکان و ووڵاتە عەرەبییەکان ، نەتەوەکان بۆ ئەم کەسایەتییە ناوی جیایان داناوە وەک کورد مەلا مەشھوور وە فارس و تورک مەلا نەسرەدین لای عەرەب جحا ، لەساڵی ١٩٦٧ مێژوونووسی کورد حوسێن حوزنی موکریانی پەرتووکێکی لەسەر مەلای مەشھوور بڵاوکردەوە. مەلای مەشھوور ناوی تەواوی (شێخ نەسڕەدین خوجە)یە و لە ساڵی ١٢٠٨ لە شاری ئاکشەهیر لە نزیک کۆنیا لە وڵاتی تورکیا لەدایک بووە، بە پیاوێکی دانا ناسراوە کە لەڕێگەی گاڵتەوە پەیامەکانی دەگەیەنێت، لە ساڵی ١٢٨٤ کۆچی دواییکردووە. لە زۆرێک لەو پەیکەرانی بۆی درووستکراوە، بە پێچەوانەوە سوار گوێدریژەکەی بووە، ئەمەش لەو چیرۆکەیەوە هاتووە کە بەو جۆرە بەناو شاردا گەڕاوە و کاتێک لێی دەپرسن بۆ ئاوا سوار گوێدرێژەکەت بویت، ئەویش دەڵێت”من بە پێچەوانەوە سوار گوێدرێژەکەم نەبووم، بەڵکوو گوێدرێژەکەم بە پێچەوانەوە دەڕوات”
5 years on Google Play
This app isn't currently appearing in any tracked top charts.