Updated Apr 20, 2026 · v1.0.0
فەرهەنگی VET DICT PLUS
پێشەکی سەرەتا سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی کە زانست و ڕووناکی کردە ڕێنمای مرۆڤایەتی، و بەهۆی نەزانینی داهاتوو هیوای لە دڵەکاندا چاند، تاکوو هەموومان بە ئاواتی داهاتوویەکی گەش و باش بژین. وەک وتەیەکی جوان هەیە کە دەڵێت: “سەرکەوتن تاجێکی گوڵینەیەکە لە یەخەی ئەو مرۆڤانە دەدرێت کە شەوە درێژەکان بە خەو کورت ناکەنەوە، بەڵکوو بە هەوڵ و ماندووبوون دەیبەنەسەر.” بەو هەست و بیرۆکەیەوە، VET DICT+ دووەم ڤێرژنی فەرهەنگی پزیشکی ڤێتەرنەرییە کە بەرهەمی هەزاران کاتژمێر ماندووبوون، خوێندنەوە و نەنوستنە. ئەم کارە فەرهەنگێکی زانستی و فێرکارییە کە بۆ خزمەتکردنی قوتابیان، پزیشکانی ڤێتەرنەری و هەموو ئەوانەی حەزیان بە بواری پزیشکی ئاژەڵانە دروست کراوە. ئەم ئەپە وەک سەرچاوەیەکی زانستی و فێرکاری کار دەکات و مەبەستی پێشکەشکردنی زاراوە و زانیارییە پزیشکییەکانە بە زمانی کوردی بە شێوەیەکی ڕوون و ڕێکخراو. بەشەکانی فەرهەنگەکە بریتین لە: • زاراوە پزیشکییەکان لەگەڵ واتا و ڕوونکردنەوە • زانیاری گشتی دەربارەی دەرمانەکان • زانیاری گشتی دەربارەی نەخۆشییەکان • سەرچاوە و پەرتووکە زانستییە گرنگەکان • زانیاری فێرکاری دەربارەی پشکنین و پێوانەکان • تێبینی و ڕێنمایییە گشتی بۆ خوێنەر ئەم ئەپە تەنها بۆ مەبەستی فێرکاری و زانیارییە و ناگونجێت وەک شوێنگرەوەی ڕاوێژکاری پزیشکی یان چارەسەر بەکاربهێنرێت.
0 years on Google Play
This app isn't currently appearing in any tracked top charts.