Updated Oct 17, 2026 · v2.0.0
پرسیاری نیشتمانی (وەزاری) پۆلی ١٢ لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ژیریی دەستکرد و فلاش کارت
ئەزموون هاوڕێی خوێندنی قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەییە بۆ ئامادەبوون بۆ تاقیکردنەوەی وەزاری (نیشتمانی). پرسیارە وەزارییەکانی ساڵانی پێشوو، ڕوونکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاو بە ژیریی دەستکرد، فلاش کارت و مەلزەمەی مامۆستایان، هەمووی لە یەک ئەپدا. بۆ بەشی زانستی و وێژەیی، بە کوردی (سۆرانی و بادینی) و ئینگلیزی. بابەتەکان: بیرکاری، فیزیا، کیمیا، زیندەزانی، کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، ئاین، ئابووری، مێژوو و جوگرافیا. • ئەرشیفی پرسیارە وەزارییەکان پرسیارە نیشتمانییەکانی هەموو بابەتەکان بە پێی ساڵ، خولی یەکەم و دووەم و بەش. وەک تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە وەڵام بدەرەوە و ئاستی خۆت ببینە. • ڕوونکردنەوە بە ژیریی دەستکرد بۆ هەر پرسیارێک بزانە بۆچی وەڵامەکە ڕاستە، هەنگاو بە هەنگاو، لەگەڵ هاوکێشە و پرسیاری هاوشێوە بۆ ڕاهێنان. • مامۆستای زیرەک پرسیار لە ژیریی دەستکرد بکە یان وێنەی پرسیارەکەت بنێرە: بیرکاری، فیزیا، کیمیا، زیندەزانی و ئینگلیزی. • گەڕانی زیرەک پرسیارێک بنووسە یان وێنەی بگرە و پرسیارە وەزارییە هاوشێوەکانی بدۆزەرەوە. • تاقیکردنەوەی تایبەت بابەت، بەش، ساڵ و جۆری پرسیار هەڵبژێرە؛ ئەزموون تاقیکردنەوەکەت بۆ ئامادە دەکات. • هەڵە باوەکان ئەو پرسیارانەی زۆربەی قوتابییان تێیاندا هەڵە دەکەن. تەڵەکان پێش ڕۆژی تاقیکردنەوە بناسە. • فلاش کارت هەزاران کارتی ئامادە بۆ پێداچوونەوەی خێرای هەموو بەشێک. • مەلزەمەکان تێبینی و وانەی کارلێکەری مامۆستایان: کورت و ڕوون، لەگەڵ هاوکێشە، خشتە و هەڵە باوەکان. • ئامانج و پێشکەوتن ئامانجی ڕۆژانە دابنێ، پرسیارە گرنگەکان پاشەکەوت بکە و ژمارەی ڕۆژەکانی ماوە بۆ وەزاری ببینە. پێش خۆتۆمارکردن دەتوانیت ئەپەکە تاقی بکەیتەوە. پرسیار و پێشنیار: contact@thes.dev — Azmoon is a grade 12 exam prep app for students in the Kurdistan Region of Iraq. Practise past ministerial (wezari) exam questions by year and chapter, get step-by-step AI explanations, ask an AI tutor, build custom exams and review with flashcards and teacher notes. In Kurdish (Sorani and Badini) and English.
1 year on Google Play
This app isn't currently appearing in any tracked top charts.